منی بێ‌دار
تا پێش ئه‌وه‌ی تؤ بناسم
نه‌مده‌زانی بێ‌دار چیه
له پڕهاتی تووشت کردم
ئه‌م خه‌م و نه‌هامه‌تییه
خؤشیم نه‌دی له ژیانا
خه‌مێکت کرد به میوانم
بؤنی مه‌رگی دووری ڵی دێ
دێڕ به دێڕی شیعره‌کانم
ئێستا منم ئه‌و بێداره‌ی
هه‌موو شه‌وێ تاکوو به‌یان
چاوه‌کانم ناچێته خه‌و
ده‌ڕوانمه ئه‌ستێره‌کان
ڕه‌نگه ێستا هه‌موو خه‌ڵکی
وا هه‌ست بکه‌ن که من شێتم
چونکه هه‌رچیم ڵی ده‌پرسن
من هه‌ر ده‌ڵێم به جێی هێشتم
عمران خمبار
+
نووسراو 2009/3/23كات 11:32 قبل از ظهر له لايه ن ابراهیم
|